كوردی
Surah الفجر - Aya count 30
وَالْفَجْرِ
( 1 ) سوێند به به‌ره‌به‌یان.
وَلَيَالٍ عَشْرٍ
( 2 ) سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).
وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ
( 3 ) سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)
وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ
( 4 ) به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).
هَلْ فِي ذَٰلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ
( 5 ) ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ
( 6 ) ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.
إِرَمَ ذَاتِ الْعِمَادِ
( 7 ) که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).
الَّتِي لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِي الْبِلَادِ
( 8 ) له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.
وَثَمُودَ الَّذِينَ جَابُوا الصَّخْرَ بِالْوَادِ
( 9 ) ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟
وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ
( 10 ) هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).
الَّذِينَ طَغَوْا فِي الْبِلَادِ
( 11 ) ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
فَأَكْثَرُوا فِيهَا الْفَسَادَ
( 12 ) جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.
فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ
( 13 ) (دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
إِنَّ رَبَّكَ لَبِالْمِرْصَادِ
( 14 ) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.
فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ
( 15 ) جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.
وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ
( 16 ) به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.
كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ
( 17 ) نه‌خێر ئه‌و شتانه، هیچی وا نیه، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.
وَلَا تَحَاضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ
( 18 ) هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.
وَتَأْكُلُونَ التُّرَاثَ أَكْلًا لَّمًّا
( 19 ) میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).
وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبًّا جَمًّا
( 20 ) ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).
كَلَّا إِذَا دُكَّتِ الْأَرْضُ دَكًّا دَكًّا
( 21 ) نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.
وَجَاءَ رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا
( 22 ) په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه).
وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنسَانُ وَأَنَّىٰ لَهُ الذِّكْرَىٰ
( 23 ) ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!
يَقُولُ يَا لَيْتَنِي قَدَّمْتُ لِحَيَاتِي
( 24 ) (ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه.
فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُ أَحَدٌ
( 25 ) جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُ أَحَدٌ
( 26 ) که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.
يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ
( 27 ) (شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).
ارْجِعِي إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةً مَّرْضِيَّةً
( 28 ) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه.
فَادْخُلِي فِي عِبَادِي
( 29 ) ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه.
وَادْخُلِي جَنَّتِي
( 30 ) بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه.