كوردی
Surah عبس - Aya count 42
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰ
( 1 ) ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
أَن جَاءَهُ الْأَعْمَىٰ
( 2 ) له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُ يَزَّكَّىٰ
( 3 ) جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ الذِّكْرَىٰ
( 4 ) یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.
أَمَّا مَنِ اسْتَغْنَىٰ
( 5 ) به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.
فَأَنتَ لَهُ تَصَدَّىٰ
( 6 ) تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
( 7 ) جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.
وَأَمَّا مَن جَاءَكَ يَسْعَىٰ
( 8 ) به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ
( 9 ) له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ
( 10 ) ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.
كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ
( 11 ) نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.
فَمَن شَاءَ ذَكَرَهُ
( 12 ) جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.
فِي صُحُفٍ مُّكَرَّمَةٍ
( 13 ) (ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.
مَّرْفُوعَةٍ مُّطَهَّرَةٍ
( 14 ) که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.
بِأَيْدِي سَفَرَةٍ
( 15 ) به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.
كِرَامٍ بَرَرَةٍ
( 16 ) که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.
قُتِلَ الْإِنسَانُ مَا أَكْفَرَهُ
( 17 ) ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَيِّ شَيْءٍ خَلَقَهُ
( 18 ) (بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُ فَقَدَّرَهُ
( 19 ) له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
ثُمَّ السَّبِيلَ يَسَّرَهُ
( 20 ) له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
ثُمَّ أَمَاتَهُ فَأَقْبَرَهُ
( 21 ) له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.
ثُمَّ إِذَا شَاءَ أَنشَرَهُ
( 22 ) پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه.
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَا أَمَرَهُ
( 23 ) به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه.
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ إِلَىٰ طَعَامِهِ
( 24 ) ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه.
أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاءَ صَبًّا
( 25 ) بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت.
ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَقًّا
( 26 ) له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.
فَأَنبَتْنَا فِيهَا حَبًّا
( 27 ) ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.
وَعِنَبًا وَقَضْبًا
( 28 ) هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.
وَزَيْتُونًا وَنَخْلًا
( 29 ) هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.
وَحَدَائِقَ غُلْبًا
( 30 ) باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ.
وَفَاكِهَةً وَأَبًّا
( 31 ) جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.
مَّتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ
( 32 ) (هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
فَإِذَا جَاءَتِ الصَّاخَّةُ
( 33 ) جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه.
يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ
( 34 ) ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه.
وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ
( 35 ) هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...
وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ
( 36 ) له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...
لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍ شَأْنٌ يُغْنِيهِ
( 37 ) له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.
وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ
( 38 ) له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.
ضَاحِكَةٌ مُّسْتَبْشِرَةٌ
( 39 ) ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.
وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌ
( 40 ) له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ
( 41 ) دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.
أُولَٰئِكَ هُمُ الْكَفَرَةُ الْفَجَرَةُ
( 42 ) ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.