كوردی
Surah الأعلى - Aya count 19
سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى
( 1 ) ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.
الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ
( 2 ) ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.
وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ
( 3 ) ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَىٰ
( 4 ) ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.
فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَىٰ
( 5 ) (به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰ
( 6 ) { ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۚ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ
( 7 ) مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ
( 8 ) جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَىٰ
( 9 ) که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ
( 10 ) بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى
( 11 ) خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَىٰ
( 12 ) ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ
( 13 ) له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
( 14 ) بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ
( 15 ) ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا
( 16 ) که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ
( 17 ) له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَىٰ
( 18 ) بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ
( 19 ) (له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.