كوردی
Surah سوره‌تی( المطففين - Aya count 36
وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ
( 1 ) هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ
( 2 ) ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ
( 3 ) به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
أَلَا يَظُنُّ أُولَٰئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ
( 4 ) ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
لِيَوْمٍ عَظِيمٍ
( 5 ) بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ
( 6 ) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ
( 7 ) واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ
( 8 ) جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
كِتَابٌ مَّرْقُومٌ
( 9 ) نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ
( 10 ) هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ
( 11 ) ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ
( 12 ) که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ
( 13 ) ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ
( 14 ) نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ
( 15 ) نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ
( 16 ) له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ
( 17 ) پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ
( 18 ) نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ
( 19 ) جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.
كِتَابٌ مَّرْقُومٌ
( 20 ) نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ
( 21 ) ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ
( 22 ) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
عَلَى الْأَرَائِكِ يَنظُرُونَ
( 23 ) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ
( 24 ) خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍ مَّخْتُومٍ
( 25 ) شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
خِتَامُهُ مِسْكٌ ۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ
( 26 ) که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
وَمِزَاجُهُ مِن تَسْنِيمٍ
( 27 ) هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا الْمُقَرَّبُونَ
( 28 ) (تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
إِنَّ الَّذِينَ أَجْرَمُوا كَانُوا مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا يَضْحَكُونَ
( 29 ) بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
وَإِذَا مَرُّوا بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ
( 30 ) کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
وَإِذَا انقَلَبُوا إِلَىٰ أَهْلِهِمُ انقَلَبُوا فَكِهِينَ
( 31 ) کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوا إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَضَالُّونَ
( 32 ) کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
وَمَا أُرْسِلُوا عَلَيْهِمْ حَافِظِينَ
( 33 ) خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
فَالْيَوْمَ الَّذِينَ آمَنُوا مِنَ الْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ
( 34 ) (ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
عَلَى الْأَرَائِكِ يَنظُرُونَ
( 35 ) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):
هَلْ ثُوِّبَ الْكُفَّارُ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ
( 36 ) باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!